ئەمڕۆ چوارشەممە، لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بابەتێک وروژێنراوە لەسەر ئەوەی لە قەزای حەویجەی سەر بە پارێزگای کەرکوک پیاوێک ئەندامی نێرینەی لەلایەن ھاوسەرەکەیەوە بڕاوەتەوە و لەسەر ئەوە ئێن ئاڕ تی بەدواداچوونی کردووە و راستییەکەی ئاشکراکردووە.
بۆ
پشتڕاستکردنەوەی بابەتەکە، ئێن ئاڕ تی پەیوەندی بە پۆلیسی کەرکوکەوە کرد و
رایگەیاند، هیچ حاڵەتێکی لەوجۆرە نەهاتووەتە لایان و ئاگاداری بابەتی لەوجۆرە نین.
هاوکات، نەخۆشخانەی
فریاکەوتنی کەرکوکیش ئەوەی بە ئێن ئاڕ تی وت، "هیچ حاڵەتێکی بڕینی ئەندامی
نێرینە نەهاتووەتە لامان."