سەردێڕ:

کەشناسی پێشبینی کەش و هەوای شەوی سەری ساڵی بڵاوکردەوە

PM:01:04:30/12/2021

46584 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم دەڵێت، شەوی سەری ساڵ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.


بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم لە هەندێک ناوچە نیمچە هەور و لە هەندێک ناوچەی دیکە هەوری تەواو دەبێت و لە شەودا دەگۆڕێت بۆ ساماڵ.

لەبارەی پێشبیینەکانی کەش و هەوای سبەینێ هەینی راگەیەنراوەکە ئاماژەی بەوەداوە، ئاسمانی هەرێم ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.

لای خۆشییەوە، دەستەی کەشناسی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، رۆژی هەینی کە هاوکات کۆتا رۆژی ساڵی ٢٠٢٠ـە ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما هاوشێوەی رۆژانی پێشووتر دەبن.

دەشڵێت، ئاسمانی ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت و پلەکانی گەرما دەست بە بەرزبوونەوە دەکەن.

لەبارەی پێشبینیەکانی رۆژی شەممە ئاماژەی بەوەشداوە، ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت و لە هەندێک ناوچەی دیکە پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما هیچ گۆڕانکارییەک تیایاندا روونادات.













گەلەری