کەتائیبی سەیدولشوهەدا کە یەکێکە لە گروپە چەکدارەکانی عێراق، ئامادەییی خۆی بۆ دانان و ڕێکخستنی چەکەکانی ڕاگەیاند، بە مەرجی جێبەجێکردنی ١٠ مەرجی سەرەکی کە پەیوەستن بە کشانەوەی ئەمریکا، دەسەڵاتی فیدراڵی و دەرکردنی هێزە بیانییەکان لە عێراق.
ئەمڕۆ شەممە ٢٩ـی ئابی ٢٠٢٦، کەتائیبی سەیدولشوهەدا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئامادەیی خۆی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ پرۆسەی کۆکردنەوەی چەک لەدەستی دەوڵەت نیشان دەدات، بەڵام ئەوە دەبەستێتەوە بە جێبەجێکردنی ١٠ مەرجی سەرەکی کە بەشێکیان راستەوخۆ پەیوەندییان بە هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دراوسێوە هەیە.
ئەو گروپە لە راگەیەندراوەکە جەختی لەوەش کردووەتەوە کە بە ۱۰ مەرجی بنەڕەتی ئامادەن دەستپێشخەری
بۆ ڕێکخستنی چەکەکانیان بکەن. لە گرنگترین مەرجەکانیاندا، کشانەوەی تەواوەتیی
هێزەکانی ئەمریکایە لە وشکانی، دەریا و ئاسمانی عێراقدا و ڕێگری لە بەکارهێنانی
خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ.
لە بەشێکی دیکەی مەرجەکاندا، داوا دەکەن یاسای حەشدی شەعبی پەسەند
بکەرێت بۆ مسۆگەرکردنی مافی ئەندامانی، لەگەڵ سەپاندنی سەروەریی تەواوی هێزە
ئەمنییە فیدراڵییەکان بەسەر تەواوی خاکی عێراق و دەروازە سنوورییەکاندا، بە
تایبەتی لە هەرێمی کوردستان، و بەهێزکردنی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکە.
دەقی مەرجەکانی کەتائیبی سەیدولشوهەدا بۆ چەکدادان:
١- کشانەوەی
تەواوەتیی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و بەکارنەهێنانی ئاسمانی وڵاتەکەمان.
٢- دەرکردنی
یاسایەکی تایبەت بۆ پاراستنی مافی چــەکدارانی حـەشدی شـەعبی.
٣- سەپاندنی
دەسەڵاتی هێزە فیدراڵییەکان بەسەر تەواوی خاکی عێراقدا.
٤- پاراستنی
ئاسمانی عێراق بە سیستەمی پێشکەوتووی بەرگریی ئاسمانی.
٥- دەرکردنی
چەکدارانی پەکەکە لە عێراق بۆ کۆتاییهێنان بە هێرشەکانی تورکیا.
٦- کشانەوەی
سوپای تورکیا لە باکووری عێراق.
٧- کۆنترۆڵکردنی
سنوورەکانی هەرێمی کوردستان و دەروازەکان لەلایەن سوپای عێراقەوە.
٨- دەرکردنی
ئۆپۆزیسیۆنی ئێـرانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق.
٩- ڕزگارکردنی
بڕیاری دارایی و ئابووریی عێراق لە هەژموونی ئەمریکا.
١٠- کۆتاییهێنان
بە دەستتێوەردانەکانی ئەمریکا و هەڵوەشاندنەوەی پۆستی (نێردەی تایبەت)ی ئەمریکا لە
عێراق.