خوێندنەوەی کورد لە سوریا
PM:12:47:29/08/2026
112 جار خوێندراوەتەوە
سەردار عەزیز
+
-
تراژیدیای
مەزڵوم
کیسنجەر بڕوای
وەهابوو، سەرئەنجام سیاسی کەسێکی تراژیدیە، چونکە هەرگیز ناگاتە ئەوەی کە دەخوازێت.
دەکرێت دۆخی
کورد لە سوریا بە چەندین شێوە بخوێندرێتەوە. ئەگەر تەنها ئاماژە بە چەند شێوازێک
بکەین لێرە:
یەکەم، هەوڵی
هێزەکانی تری ناوچەکە بۆ پڕکردنەوەی لاوازبونی ئێران. هەروەها چونێتی ڕێگریی لە
هاتنەوەی ئێران.
دووەم،
ململانێی نێوان تورکیا و ئیسرائیل.
سێیەم، سیاسەتی
ناوخۆیی تورکیا و داهاتوی سیستەمی سیاسی تورکی و ئەردۆغان.
چوارهەم،
ململانێی سوننە و شیعە لە ناوچەکە.
پێنجەم، دۆخی
سیاسەتی کوردی خۆیی و کۆتایی قۆناغی چەک.
شەشەم،
هەڵەکانی هەڵەخوێندنەوەی خود و دۆخی ناوچەکە لە لایەن ڕۆژئاڤاوە.
حەوتەم،
ململانێی ناوخۆیی باشوور.
هەشتەم، هیچ
کام لەوانەی سەرەوە.
نۆیەم، هەموویان
لێرەدا کەمێک
لە سەر ئیسرائیل دەدوێم.
چەند ڕۆژێک
لەمەوپێش ئیسرائیل بۆمبارانی بنکەیەکی سوری کرد کە تەنها ٧٠ کیلۆمەتر لە سنوری
تورکیاوە دووربوو. بنکەی أبو الظهور لە لایەن ئیسرائیلەوە وەها دەبنرێت کە سەربازی
تورکی تیادایە. لە هەمانکاتدا تورکیا بەکاری دەهێنێت بۆ سیخوڕی بە سەر سوریا و
ئیسرائیلەوە.
سیاسەتی
ئیسرائیل لە سوریا بریتیە لە ڕێگریی لەوەی سوریا ببێتە وڵاتێکی پاشکۆ تورکیا لە
ڕوی سەربازیی و سیخوڕییەوە. بۆیە بە بەردەوامی هێرش دەکاتە سەر هەر جێگایەک کە
تورکیا هەوڵی پەرەدان بە توانای سەربازی بدات.
بەم پێیە سوریا
پانتایی ململانێی ئیسرائیل و تورکیایە. ئایا ئەم ململانێیە بۆ کوێ دەچێت؟ هەندێک
وەهای دەبینن ململانێیەکی سنوردارە، هەندێکجار گرژ دەبێت، چونکە سودی بۆ دۆخی
سیاسی و دەنگدان هەیە لە ناوەوە. هەندێکی تر وەهای دەبینن، کە ئەگەری ململانی
ناڕاستەوخۆ کراوەیە لە نێواندا، هەندێکی تر وەهای دەبینن کە بەریەککەوتن حەتمیە.
هەرکام لەوانەی
سەرەوە بێت، ئەوەی پێدراوە ئەوەیە کە سوریا جێگای گرژیی نێوان تورکیا و ئیسرائیل
دەبێت لە داهاتودا.
دەکرێت بگوترێت
کە ئەم دۆخە یەکێکە لە پاڵنەرە سەرەکیەکانی هەموو پرسی ئاشتی لە گەڵ کورددا.
بەم پێیە
تورکیا وەها هەوڵدەدات کە هەتا بتوانێت ئەگەری هەبونی هێزی هاوپەیمانی ئیسرائیل لە
ناو سوریادا کەمبکاتەوە. کورد وەک ئەگەرێکی بەهێز دەبینران بە تایبەتی ئەگەر لە
داهاتودا ململانێکان زیاتر چڕ بێتەوە. بۆیە تێکەڵکردنی کورد بە دیمەشق، گواستنەوەی
سەرجەم هێزی کوردی بۆ ژێر دەستی دیمەشق یەکێک لە بنەماکانی دیدی ستراتیژی تورک
دادەڕێژێت.
لێرەدا دەبینین
سازشکراوە لە نێوان مافی مەدەنی و کۆنترۆڵی سەربازیی و ئاسایشیی. بەپێی ئەم
هاوکێشەیە کورد نابێت سەرکوت بکرێن چونکە پاڵیان دەنێت بەرەوە نەیاری سوریا، بەڵام
لە هەمانکاتدا ناشبێت بەهێزبکرێن، چونکە لە ئەگەری گۆڕانی دۆخەکەدا، ئەگەرەکان
کراوە دەبن.
لێرەدا شتێک بە
ناوی دۆستایەتی کورد و ئیسرائیل بونی نیە. بەڵام سەرباری ئەوە، تورکیا، تەنها
کاتێک هانی دیمەشقی دا هێرش بکاتە سەر کورد کە ئیسرائیلی ڕازی کرد لە پاریس.
دیارە سوریا
دۆخی باش نیە لەم پرسەدا، چونکە لە کاتێکدا کە تورکیا دەیانەوێت سوریا دژ بە
ئیسرائیل بێت، سورییەکان دەزانن کە ئەگەر ئەو هەنگاوە بنێن ئەوا دۆخیان زۆر خراپ
دەبێت بە تایبەتی لە لایەن ئەمریکاوە. بۆیە ئیسرائیل هەوڵ دەدات کە سوریا لە
تورکیا دوور بخاتەوە. بۆیە جێگای سەرسوڕمان نیە کە پاش هێرشەکەی ئەبو زهور کەسێکی
موساد سەردانی دیمەشقی کرد.
هەریەک لە
ڕەهەندەکانی تر پێویستیان بە خوێندنەوە و داتای جیاوازترە.