PM:03:46:29/08/2026
1172 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری ناوخۆی هه‌رێم دەڵێت، سه‌ردان و گفتوگۆ و راگۆڕینه‌وه لێره و له ئه‌مریكا له‌نێوان شانده‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و به‌رپرسانی پنتاگۆن ئه‌نجامدراوه و تائێستا بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا نه‌دراوه، به‌ڵام هیواداره هه‌م هاوكاری دارایی و هه‌م هاوكاری ئه‌منی به‌رده‌وام بێت چونكه پێویستیان پێیه‌تی.
ئەمڕۆ شەممە ٢٩ـی ئابی ٢٠٢٦، ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وەزیری ناوخۆی هەرێم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند، هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌رێم به‌شێك له گفتوگۆكانی نێوان هه‌رێم له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان و عێراق بۆ ئه‌وه‌ی سنورێك بۆ ئه‌و هێرشانه دابنرێت و ئه‌و ئامڕازانه‌ی پێویستن بۆ هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی توانای خۆپاراستنی به‌رزبكرێته‌وه و چیتر ئه‌و هێرشانه كاریگه‌ریان له‌سه‌ر هاوڵاتیان و ناوچه‌كه نه‌مێنێت.
وتیشی، بابه‌تی هاوكاری ئه‌مریكا بۆ پێشمه‌رگه
تایبه‌ته به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به‌ڵام سه‌ردان و گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه لێره
و له ئه‌مریكا له‌نێوان شانده‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و به‌رپرسانی پنتاگۆن
ئه‌نجامدراوه و تائێستا بڕیاری كۆتایی نه‌دراوه، به‌ڵام هیواداره هه‌م هاوكاری
دارایی و هه‌م هاوكاری ئه‌منی به‌رده‌وام بێت چونكه پێویستیان پێیه‌تی.