سەردێڕ:

زیاتر لە ملیارێک دینار لە پەروەردەی دیالەوە گەڕێندرایەوە بۆ خەزێنەى گشتى

PM:04:39:29/08/2026

1644 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى پەروەردەى عێراق ڕایگەیاند، لە ڕێگەى وردبینیکردن لەناوى فەرمانبەران لە بەڕێوەبەرایەتى پەروەردەى دیالە توانیویانە ملیارێک و ٣٦٧ ملیۆن و ٣٥٧ هەزار دینار بۆ خەزێنەى گشتیی بگەڕێننەوە.


ئەمڕۆ شەممە ٢٩ـی ئابی ٢٠٢٦، نوسینگەى ڕاگەیاندنى وەزیرى پەروەردەی عێراق بڵاویکردەوە، لەماوەى ١٠ مانگدا دەستکراوە بە وردبینیکردنى ناوى فەرمانبەران و بەراوردکارى تۆمارەکان لەنێوان پەروەردە و وەزارەتى کاروکاروبارى کۆمەڵایەتى چەندین حاڵەتى دوو مووچە ئاشکراکراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، دەست بەڕێکارە یاسایی و کارگێڕییەکان کراوە و ئەو کەسانەش دوورخراونەتەوە کە بە نایاسایی مووچەیان وەرگرتووە و پارەکە بۆ خەزێنەى گشتیی گەڕێندراوەتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە عێراق دەست بەهەڵمەتێک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى گەندەڵى کراوە جگە لەوەى بڕەپارەیەکى زۆر بۆ خەزێنەى گشتى گەڕێندراوەتەوە، بەهەزاران کەس لە لیستى مووچەى خانەنشینان، شەهیدان و فەرمانگە جیاوازەکان دوورخراونەتەوە کە بە نایاسایی مووچەیان وەرگرتووە.













گەلەری