سەردێڕ:

کەرکوک؛ منداڵێکی ١٠ ساڵان لە نەخۆشاخانە هەوڵی دزینی ئۆتۆمبێلێکی دا و دەستگیرکرا

PM:06:05:26/08/2026

880 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی منداڵێک لە کەرکوک هەوڵی دزینی ئۆتۆمبێلی یاریدەدەری پزیشکێکی دا لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا و پۆلیسی کەرکوکیش دەڵێت، تۆمەتبارەکە تەمەنی ١٠ ساڵە و پێشتر چەندین تاوانی دزی دیکەی ئەنجامداوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ـی ئابی ٢٠٢٦، بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند، توانیویانە منداڵێکی ١٠ ساڵان دەستگیربکەن کە هەوڵیداوە ئۆتۆمبێلی یاریدەدەرێکی پزیشکی بدزێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، رووداوەکە لە کاتێکدا بووە کە یاریدەرەرێکی پزیشکی وەکو کارێکی مرۆیی بەهانای باوکی ئەو منداڵەوە رۆیشتووە کە لە نەخۆشخانە بووە، بەڵام ئەوە منداڵە هەلەکەی قۆستووەتەوەو هەوڵی دزینی ئۆتۆمبێلەکەی داوە.

پۆلیس کەرکوک دەشڵێت، هەر زوو لەلایەن پۆلیسی پاراستنی دامودەزگاکانەوە ڕێگری کرا لە دزینی ئۆتۆمبێلەکە و منداڵەکەشیان دەستگیرکرد.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، منداڵەکە دانی بەوەدا ناوە کە لەرابردوودا بە هاوکاری کەسێکی دیکەی هاوڕێی چەندین دزی دیکەیان ئەنجامداوەو لەلایەن پۆلیسەوە هاوبەشە دزەکەی دیکەش دەستگیرکرا.













گەلەری