سەردێڕ:

پەیامی نێچیرڤان بارزانی لەبارەی تێکەڵبوونی هەسەدە بە سوپای سوریا

PM:10:05:26/08/2026

944 جار خوێندراوەتەوە

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە پرۆسەی تێکەڵبوونی هێزەکانی هەسەدە بە سوپای سوریا دەکات و ڕایدەگەیەنێت، ئەم هەنگاوە پێشهاتێکی زۆر گرنگە بۆ بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیریی سوریا.


ئەمڕۆ ٢٦ی ئابی ٢٠٢٦، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کرد، پێشوازی لەو پێشکەوتنە گەورەیە دەکات کە لە پڕۆسەی تێکەڵبوونی هەسەدە بە هێزەکانی حکومەتی سوریا و جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکانیان بەدەستهاتووە.
وتیشی، "داوا لە سەرجەم لایەنە کوردییەکان و پێکهاتەکانی سوریا دەکەم پشتیوانی لەم هەنگاوانە بکەن و بەشداری لە سەرخستنیاندا بکەن، تاوەکو پڕۆسەکە بەتەواوی جێبەجێبکرێت و ببێتە سەرەتای قۆناغێکی نوێ لە سوریا".
ئاماژەی بەوەش کرد، "زۆر بەرز دەینرخێنم و ستایشی دیدگەی حەکیمانەی ئەحمەد شەرع و ڕێبازە بەرپرسیارانەکەی دەکەم بۆ چارەسەرکردنی پرسەکان لەڕێگەی گفتوگۆوە، هاوکات ڕۆڵ و هەوڵەکانی مەزڵووم عەبدی لە سەرخستنی ئەم پڕۆسەیەدا بەرز دەنرخێنم."
ئەوەشی خستەڕوو، "هیوادارم لەم قۆناغە نوێیەدا مافی سەرجەم هاووڵاتییان پارێزراوبێت و وڵات بەرەو ئاشتی، سەقامگیری و خۆشگوزەرانیی زیاتر هەنگاو بنێت."













گەلەری