قەیرانی بەنزین لە هەرێمی کوردستان بەردەوامی هەیە و لە نوێترین گۆڕانکارییدا، پشکی پارێزگاکان لە بەنزینی ٧٥٠ دیناری دەستکاری کراوە و پشکی سلێمانی بۆ ٪١٤ کەمکرایەوە، هاوکات بڕ و کاتژمێرەکانی دابەشکردنیش بەسەر شۆفێراندا سنووردار کراون.
سەرەڕای بەڵێنە سەرەتاییەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بۆ دابینکردنی بەنزینی ٧٥٠ دیناری بە شێوەی ٢٤ کاتژمێری و بەبێ دیاریکردنی بڕ، بەڵام بڕیارەکە هەڵوەشایەوە و قەیرانەکە قوڵتر بووەتەوە.
بەپێی داتا نوێیەکان، پشکی پارێزگاکان لە بەنزینی ٧٥٠ دیناری بەم
شێوەیە گۆڕانکاریی تێدا کراوە:
هەولێر: ٪٥٤
دهۆک: ٪٢١
سلێمانی: ٪١٤
ئیدارە
سەربەخۆکان: ئەوەی دەمێنێتەوە بۆ ئەو سنوورانە تەرخان کراوە.
سەبارەت بە
شێوازی دابەشکردن بەسەر شۆفێراندا لە شارەکان، بەم جۆرەیە:
سلێمانی:
کاتژمێرەکانی فرۆشتنی بەنزینەکە لە ٢٤ کاتژمێرەوە بۆ تەنها شەش کاتژمێر
کەمکرایەوە، و بڕی دران بە هەر شۆفێرێکیش بۆ ڕۆژانە ٤٠ لیتر دیاری کراوە (پێشتر ٥٠
لیتر بوو).
هەولێر:
فرۆشتنی بەنزینەکە بۆوەتە هەفتەی جارێک بە بڕی ٤٠ لیتر بۆ هەر شۆفێرێک.
دهۆک: بەنزین
تەنها چوار ڕۆژ جارێک بە بڕی ٤٠ لیتر بە شۆفێران دەفرۆشرێت.