سەردێڕ:

هەرێم کەمال ئاغا: ئاستی هەناردەی نەوتی عێراق بەرەو سێ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزدەبێتەوە

PM:03:14:26/08/2026

908 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی وت، ئاستی هەناردەکردنی نەوتی عێراق بە خێرایی ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکات و بەرەو ئاستی سێ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا هەنگاو دەنێت، ئەوەش لە کاتێکدایە کە هەوڵەکان بۆ دابینکردنی ڕێگەی جێگرەوە و چارەسەر لەسەر پرسی گەرووی هورمز بەردەوامن.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ـی ئابی ٢٠٢٦،هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق و ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە لێدوانێکدا بە ئێن ئاڕ تی وت، لە ئێستادا ئاستی هەناردە لە دوو ملیۆن و ٧٠٠ هەزار بەرمیلەوە بۆ نزیکەی سێ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرز دەبێتەوە و کێشەکانی پێشتر تێدەپەڕێندرێن.

وتیشی، ئەمریکا بەربەست لە بەردەم هەناردەکردنی نەوتی عێراق دروست ناکات، و لەبارەی گەرووی هورمزیشدا تێگەیشتن، و ئاراستەیەکی ئەرێنی لە ئارادایە بۆ ئاسانکاری و زیادکردنی هەناردەکردن.

چاودێران پێشوازی لەو هەنگاوانە دەکەن و بە هەواڵێکی خۆش و ئەرێنی بۆ دۆخی ئابووری و داهاتی گشتیی وڵات ناوی دەبەن، بەتایبەت کە هەوڵەکان بەردەوامن بۆ فراوانکردنی ڕێگاکانی هەناردەکردن و چارەسەرکردنی کۆمەڵێک پرسی تری پەیوەندیدار.













گەلەری