سەردێڕ:

ناوەڕۆکی پەیوەندی تەلەفۆنی مەسرور بارزانی و وەزیری دەرەوەی قەتەر

PM:01:47:02/04/2026

1032 جار خوێندراوەتەوە

مەسرور بارزانی و وەزیری دەرەوەی قەتەر پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتی هەرێمی کوردستان و قەتەر و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢ـی ئازاری ٢٠٢٦، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو وتی، "لەگەڵ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، وەزیری دەرەوەی قەتەر پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و سەرکۆنەی ئەو هێرشە تیرۆریستیانەمان کرد کە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان و قەتەر و نیگەرانی قوڵی خۆمان لە بەرانبەر پەرەسەندنی شەڕ و گرژییەکان لە ناوچەکە دەربڕی و جەختمان لە گرنگی پاراستنی ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیری کردەوە".

وتیشی، "هاوڕابووین لەوەی میلیشیا و گرووپە لە یاسادەرچووەکان، مایەی هەڕەشە و مەترسین و پێویستە حکومەتی عێراق کۆنترۆڵیان بکات و جەختمان لە لە پاراستنی ئاشتی و سەقامگیریی کردەوە".

ئاماژەی بەوەکرد، "جەختمان لەوە کردەوە کە دەبێت هەڕەشە و مەترسییەکانیش لەبەرچا بگیرێن و کۆک بووین لە سەر پێویستی بەردەوامبوونی پەیوەندیی و هاوئاهەنگی بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگاری و ئاستەنگەکان ".













گەلەری