سەردێڕ:

ئێران و ئیسرائیل هێرشەکانیان بۆ سەر یەکتر چڕ دەکەنەوە

PM:12:22:02/04/2026

880 جار خوێندراوەتەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل قۆناغێکی نوێی توندیان بەخۆیەوە بینی و بە گوێرەی میدیا جیهانییەکان، ئێران زنجیرەیەکی فراوانی هێرشی موشەکی بۆسەر ئیسرائیل ئەنجامداوە، لە بەرامبەردا چەند شارێکی ئێرانیش بە چڕی لەلایەن ئیسرائیل و ئەمریکاوە بۆردومان کران.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢ـی نیسانی ٢٠٢٦، وتەبێژی خاتەمولئەنبیا وتی، لە ٨٩ـهەمین زنجیرەی هێرشەکانییاندا بە زیاتر لە ١٠٠ موشەک و درۆن هێرشیانکردووەتە سەر چەندین ناوچەی ئیسرائیل و بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە، ئیبراهیم زولفەقاری دەشڵێت، هێزی دەریایی سوپای پاسداران لە پێنج ئۆپەراسیۆنی بەرفراواندا، ئامانجە سەربازییە دیارەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلییان لە ناوچەکەدا تێکشکاندووە.

وتیشی بە درۆن کەشتییە فرۆکەهەڵگرەکانی ئەبراهام لینکن لە باکووری زەریای هیندی کراونەتە ئامانج و بەپێی بەڵگەنامە و وێنەی مانگە دەستکردەکان لە شوێنی پێشووی خۆی بۆ قووڵایی زەریای هیندی پاشەکشەی کردووە.
لەبارەی هێرشەکانیشیان بۆ سەر ئیسرائیل، وتەبێژی خاتەمولئەنبیا وتی، شوێنی جێگیربوونی فڕۆکە سووتەمەنی هەڵگرەکانی ئەمریکایان لە فڕۆکەخانەی بنگۆریۆن کردووتە ئامانج.

سوپای پاسدارانیش دەڵێت، زانیارییەکانى دوژمن لەبارەى تواناکانیانەوە سنووردارن و پێویستە دوژمن چاوەڕوانى هێرشى گەورەتربن.

دەشڵێت، دوژمنەکانیان دەربازیان نابێت ئەگەر هەوڵى ئەنجامدانى هێرشى زەمینى بدەن.

لە بەرامبەردا سوپاى ئیسرائیل رایگەیاند، هێرشى بەرفراوانیان کردە سەر ژێرخانى ئێران و بنکەى سەربازى سوپاى پاسداران و شوێنى هەڵگرتن موشەکى بالیستى لە تاران و تەبرێز.













گەلەری