سەردێڕ:

سێ هێرشى دیکە کرایە سەر بارەگاکانى حەشدى شەعبى لە نەینەوا و ئەنبار

PM:12:15:02/04/2026

940 جار خوێندراوەتەوە

سێ هێرشى دیکە کرایە سەر بارەگاکانى حەشدى شەعبى لە نەینەوا و ئەنبار و ژمارەى کوژراوانى هێرشەکەى شەوى رابردووش بەرزبووەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢ـی ئازاری ٢٠٢٦، دەستەى حەشدى شەعبى لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، دوو هێرشى ئاسمانى کراونەتە سەر فەوجى چوارى سەر بە لیواى ١٤ـى حەشدى شەعبى و هیچ زیانێکى گیانى لێنەکەوتووەتەوە.

ئاماژەى بەوەشکرد، ژمارەى کوژراوانى هێرشەکەى سەر لیواى ٥٣ـی حەشدى شەعبى لە تەلەعفەر بۆ سێ کوژراو بەرزبووەتەوە، دواى ئەوەى یەکێک لە بریندارەکانى هێرشەکە بەهۆى سەختى برینەکەیەوە گیانى لەدەستداوە.













گەلەری