PM:12:04:02/04/2026
848 جار خوێندراوەتەوە
قەیرانى کەمى و گرانى غاز لە هەرێمى کوردستان بەردەوامە و بەهۆی پێنەدانی غازەوە، بەشێک لە هاوڵاتیانى سۆران ناڕەزاییان دەربڕى رێگایەکیان داخست.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢ـی نیسانی ٢٠٢٦، پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى راگەیاند، بەهۆی پێنەدانی غازەوە بەشێک لە هاوڵاتیانى سۆران گردبوونەوە و رێگایەکى سەرەکیان لە لە نزیک کارگەی دێڵز داخست.
لەگەڵ دەستپێکردنى شەڕى ئێران، کارکردن لە کێڵگەیغازی کۆرمۆر
ڕاگیراوە و کێشەی کەمی و گرانی نرخیغازلە هەرێمى کوردستان سەریهەڵداوە،
نرخی بوتڵێک غازی بازرگانی گەیشتووەتە ٣٥ هەزار دینار، حکومەتى ماوە
بەسەرچووش هیچ پلانێکى بۆ چارەسەرى قەیرانەکە رانەگەیاندووە.