AM:11:08:02/04/2026
904 جار خوێندراوەتەوە
باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بەغدا دەڵێت، گروپە چەکدارەکانى ئێران لەماوەى ٢٤ بۆ ٤٨ کاتژمێرى داهاتوودا بەنیازى ئەنجامدانى هێرشى زیاترن لە بەغدا و پێویستە هاوڵاتییانى ئەمریکى بەزویی عێراق جێبهێڵن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢ـی نیسانی ٢٠٢٦، باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە هۆشدارییەکى بەپەلەدا هاوڵاتییانى ئەمریکى لەئەگەرى هێرشى زیاتر لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە لەبەغدا ئاگادارکردەوە و داواى لێکردن بەپەلە عێراق جێبهێڵن.
دەشڵێت، رەنگە گروپەچەکدارەکان، هاوڵاتیانى
ئەمریکا و کۆمپانیا و دامەزراوە دبلۆماسیەکان و دەزگاکانى دیکەى پەیوەست بە
ئەمریکا بە ئامانج بگرن.
باڵیۆزخانەى ئەمریکا جەختدەکاتەوە، حکومەتى عێراق ناتوانێت رێگرى لە
هێرشەکان بکات و پێویستە هاوڵاتیانى ئەمریکى خۆیان لەهەوڵدان بۆ سەردانیکردنى
باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بەغدا و کونسوڵگەرى ئەمریکا لە هەولێر بە دوور بگرن بەهۆى
مەترسی ئەمنیەوە.