سوپای پاسدارانی ئێران بە فەرمی کوژرانی فەرماندەی هێزی دەریایی سوپاکەی راگەیاند، ئەمەش دوای ئەوە دێت چەند رۆژێک پێش ئێستا لەلایەن ئیسرائیل کوژرانی ئەو فەرماندەیە راگەیەندرا.
ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ـی ئازاری ٢٠٢٦، سوپای پاسداران بڵاویکردەوە، عەلیڕەزا تەنگسیری، فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسداران لە کاتی رێکخستنەوەی هێزەکانیان و بەهێزکردنی بەرگری دوورگە و کەناراوەکانی ئێڕان بە سەختی بریندار بووە و بەهۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەستداوە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، عەلیڕەزا تەنگسیری پێش برینداربوونی سەرپەرشتی چەندین هێرشی کردووە بۆ سەر
ژێرخانەکانی ئەمریکا و خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی جەنگیی ئەمریکی.
هاوکات،
پێشتر لە ٢٦ـی ئازاری ٢٠٢٦، وەزیری بەرگری ئیسرائیل کوژرانی عەلیڕەزا تەنگسیری
راگەیاند و ئەمڕۆ سوپای پاسداران بە فەڕمی هەواڵەکەی راگەیاند.
عەلیڕەزا
تەنگسیری، یەکێک بوو لە دیارترین فەرماندە سەربازییەکانی ئێران و لە ساڵی ٢٠١٨ـەوەفەرماندەیی هێزی دەریایی سوپای پاسداران
بووە و لە ساڵانی ٢٠١٩ و ٢٠٢٣ بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی کەشتیوانی و ناردنی درۆن
بۆ رووسیا و سیستمی بەرگری بۆ سوریا، خرابووە لیستی سزاکانی ئەمریکا و یەکێتیی
ئەوروپاوە.