PM:12:14:30/03/2026
932 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ماوەبەسەرچوو رایگەیاند، هەموو هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەیەکی ناو خوێندنگەکان رادەگیرێت و بە هیچ شێوەیەک خوێندکار نایەتەوە ناو خوێندنگەکان، هەروەها ئەو خوێندنگانەی تاقیکردنەوەی نێودەوڵەتییان هەیە پێویستە پێشتر ئاگاداریان بکەنەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ـی ئازاری ٢٠٢٦، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ماوەبەسەرچوو بڵاویکردەوە، هەموو هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەیەکی ناو خوێندنگەکان رادەگیرێت و بە هیچ شێوەیەک خوێندکار نایەتەوە ناو خوێندنگەکان و لەم قۆناغەدا تەنها پرۆسەی خوێندنی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین ئەنجام دەدرێت.
هاوکات لەبارەی
ئەو خوێندنگانەی کە تاقیکردنەوە نێودەوڵەتییان هەیە ئاماژەی بەوەکرد، هەر
قوتابخانەیەک کە تاقیکردنەوەیەکی نێودەوڵەتی هەبێت و وابەستە بێت بە کات و رێککەوتی
دەرەوەی وڵات و پاپەند بوونی لەسەر بێت، پێویستە پێشوەختە بە نووسراوی فەرمی
وەزارەت ئاگادار بکاتەوە بۆ ئەوەی ئاسانکاری و رێگەپێدانی بۆ ئەنجام بدرێت.