سەردێڕ:

شەپۆلی بارانبارین تا کەی بەردەوام دەبێت؟

PM:12:08:30/03/2026

864 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی شەپۆلی بارانبارین بەردەوام دەبێت لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم و ئەگەری تەرزە باران و بەفر بارین هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان و پلەکانی گەرماش نزمدەبێتەوە، کاتەکانی درەنگانی شەو کاریگەری دابارین بە لاوازی دەمێنێتەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ـی ئازاری ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی بڵاویکردەوە، ئاسمانی هەرێم لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەکاندا لەگەڵ دابارینی نمە باران لەزۆربەی ناوچەکان وە هەروەها کەمێک بەفر بارین لەناوچە شاخاوییە سنووریەکاندا، لەکاتەکانی نیوەرۆ تاکو ئێوارە ئەگەری تاوە باران و هەورەبرووسکە هەیە لەناوچە جیاجیاکاندا.

لەبارەی کەشوهەوای سبەینێ ئاماژەی بەوەکرد، ئاسمان لەنیوان هەور و نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ دابارینی نمە باران لەناوچە جیاجیاکاندا، لەکاتەکانی دوای نیوەرۆ ئەگەری تاوە باران و برووسکە لەناوچەکانی سنووری پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و کەرکوک وە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان دەکرێت، پێشبینی تەرزە بارین دەکرێت و پاشان بۆ کاتەکانی ئێوارە کەش بەگشتی سەقامگیر دەبێتەوە ئاسمان بەرەو ساماڵ دەگۆڕێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو:

سلێمانی: ١٣ پلەی سیلیزی

هەولێر: ١٦ پلەی سیلیزی

پیرمام: ١٢ پلەی سیلیزی

سۆران: ١٢ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: ٤ پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: ١٤ پلەی سیلیزی

دهۆک: ١٢ پلەی سیلیزی

زاخۆ: ١٢ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: ١٢ پلەی سیلیزی

گەرمیان: ١٨ پلەی سیلیزی













گەلەری