AM:08:39:30/03/2026
864 جار خوێندراوەتەوە
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆڕناڵـی ئەمریکی رایگەیاند، بەمەبەستی گواستنەوەی زیاتر لە ٤٥٠ هەزار کیلۆ یۆرانیۆمی پیتێنراو، ئەمریکا بژاردەی ناردنی هێزی تایبەت بۆ ناو خاکی ئێران تاوتوێ دەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ـی ئازاری ٢٠٢٦، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا وتی، "رۆژێکی گەورەیە لە ئێران، زۆرێک لەو ئامانجانەی دەمێکە بەدوایانەوە بووین، لەلایەن سوپا مەزنەکەمانەوە لەناو بران و تێکشکێندران، باشترین و کوشندەترین سوپایە لە جیهاندا."
رۆژنامەکە ئاماژەی
بەوەشکرد، بەپێی شیکارییە سەربازییەکان، ئەم ئۆپراسیۆنە هاتنە ژوورەوە و چوونە
دەرەوەیەکی خێرا نییە، بەڵکو پێویستی بە چەندین رۆژ یان هەفتەیەک مانەوەی هێزەکان
هەیە لە ناو خاکی ئێراندا بۆ پاککردنەوەی ناوچەکە لە مین و گواستنەوەی ٤٠ بۆ ٥٠
تانکی تایبەتی یۆرانیۆم، ئەمەش مەترسییەکی گەورە بۆ سەر ژیانی سەربازانی ئەمریکا
دروست دەکات و ئەگەری هەیە ماوەی جەنگەکە زۆر زیاتر درێژ بکاتەوە.
باسی لەوەشکرد،
ئەم بژاردانە ترەمپی خستووەتە دۆخێکی ئاڵۆزەوە، لە لایەک دەیەوێت بە دەستکەوتێکی
ستراتیژییەوە کۆتایی بە جەنگەکە بهێنێت و لە لایەکی دیکەشەوە نایەوێت بکەوێتە نێو
جەنگێکی درێژخایەن کە کاریگەریی نەرێنی لەسەر هەڵبژاردنەکانی میدتێرم هەبێت.