زانکۆی سەڵاحەدین رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین سەرجەم تاقیکردنەوەکان دواخران و هەموو ئەو وانانەی تیۆرین بە ئۆنلاین و ئەلکترۆنی دەخوێندرێن.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٩ـی ئازاری ٢٠٢٦، راگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەدین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر راسپاردەی سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین سەرجەم تاقیکردنەوەکان دواخران و هەموو ئەو وانانەی تیۆرین بە ئۆنلاین و ئەلکترۆنی دەخوێندرێن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سەبارەت بە وانەی پڕاکتیکی و ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان
و تاوتوێی توێژینەوەی قوتابییانی قۆناغی چوار دوای دوو هەفتەی ئەنجوومەنی وەزارەتی
خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کۆدەبێتەوە بڕیاری پێویست دەدات.
باسی لەوەش کرد، ئێستا سەرجەم وانەکان بە ئەلیکترۆنی و ئۆنڵاین دەخوێندرێن.
ئەوەش دوای ئەوەی، ئەمڕۆ فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، کە لەبەر رۆشنایی
کۆبوونەوەی هاوبەشی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان، بڕیاردرا لەم قۆناغەدا پرۆسەی خوێندن
بە شێوازی ئامادەبوونی فیزیکی لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی پەروەردە و خوێندنی
باڵا رابگیرێت.