PM:08:35:28/03/2026
2356 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی هەولێر سیستمی كارتی ئەلیكترۆنی بۆ پێدانی غاز بە ماڵان خستۆتە كار و دەڵێت، ئەوەی بوتڵی یەكەمی وەرگرتووە ناتوانێت بوتڵی دووەم وەربگرێت تا هەموو هاوڵاتیان وەریدەگرن.
ئەمڕۆ شەممە ٢٨ـی ئازاری ٢٠٢٦، سالار محەمەد، لێپرسراوی پشكنین و بەدواداچوون لە بەڕێوەبەرایەتییەكە رایگەیاند، ئاگاداری گشت هاوڵاتیان دەکەینەوە ئەوانەی یەک بوتڵ غازیان وەرگرتووە بە کارتی ئەلیکترۆنی ناتوانن غازی دووەم وەربگرن تا هەموو هاووڵاتیان بوتڵی غازی یەکەم وەرنەگرن.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، بۆ بوتڵی دووەم خۆمان لە کاتی ئەکتیف بوون بۆ بوتڵی دووەم هاووڵاتیان
ئاگادار دەکەینەوە.