سەردێڕ:

جارێکی دیکە هێرشی درۆنی کرایەوە سەر چەند ناوچەیەکی هەرێم

PM:12:34:27/03/2026

1344 جار خوێندراوەتەوە

جارێکی دیکە بە درۆن هێرشکرایەوە سەر هەرێم و لە هەولێر درۆنێک لە ناوچەیەکی نیشتەجێبوون کەوتە خوارەوە و لە سلێمانیش لەدوای کاتژمێر دوو ٣٠ خولەکی بەرەبەیانەوە دوو درۆن ئاڕاستەی شارەکە کراون و تێکشکێندراون.


پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە هەولێر دەڵێت، درۆنێک لە ئاسمانی شارەکە تێکشكێندراوە و لە ناوچەیەکی نیشتەجێبوون کەوتە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

هاوکات لە سلێمانیش لەدوای کاتژمێر ٢:٣٠ خولەکی بەرەبەیانیەوە بە دوو درۆن هێرشکرایەسەر شارەکە بەڵام پێش پێکانی ئامانجەکانیان تێکشکێندران.

شەوی رابردووش بە دوو مووشەک هێرشکراوەتە سەر فەوجی دووی، لیوای ٦١ـی حەشدی شەعبی لە ناو شاری دوبز و هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.













گەلەری