PM:10:30:23/03/2026
2340 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێک لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ماوەبەسەرچوو بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو وەزارەتەکە کۆببنەوە سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی دەوام یان درێژکردنەوەی پشووی ناوەندەکانی خوێندن.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ـی ئازاری ٢٠٢٦، چاوگێک لە وەزارەتی پەروەردە بە ئێن ئاڕ تی وت، بڕیارە وەزارەتی پەروەردە کۆبوونەوەیەک بکات و هەڵسەنگاندن بکات بۆ دۆخی ئەمنی ناوچەکە و ئەگەر دۆخی ناوچەکە گونجاو بوو، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو دەوامی ناوەندەکانی خوێدنی حکومی و ناحکومی دەستپێدەکاتەوە.
باسی لەوەشکرد، ئەگەر ئاڵۆزییەکان بەردەوام بێت و درێژە بکێشێت بە ئەگەرێکی زۆرەوە پشووەکە درێژ دەکرێتەوە بۆ کاتێکی نادیار.
ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتر حکومەتی ماوەبەسەرچوو بڕیاریدا لە رۆژی پێنجشەممە ١٩ـی ٣ـی ٢٠٢٦، بکات بە پشووی فەرمی تا رۆژی یەکشەممە ٢٩ـی ٣ـی ٢٠٢٦ لە سەرجەم دامودەزگاکاندا و لە ئێستاشدا ئەگەری درێژکردنەوەی پشووی فەرمی ناوەندەکانی خوێندن هەیە و رۆژی شەممە بڕیاری کۆتایی دەدرێت.