PM:10:22:18/02/2026
5040 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی بۆ ئێن ئاڕ تی ئاشکراکرد، رووداوی سوتانی ئۆتۆمبێلەکەی ئەمشەوی رێگای نێوان دوکان - سلێمانی هێرشی درۆنی نەبووە و تەنها رووداوێکی هاتووچۆی ئاسایی بووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ـی شوباتی ٢٠٢٦، عەقید کارزان شێرکۆ، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی وت، ئەمشەو نزیکەی کاتژمێر هەشت لەسەر رێگای تاسڵوجە - کەڵەوانان رووداوێکی هاتووچۆ روویدا، ئەم رووداوە هیچ بابەتێکی سیاسی و کرانە ئامانجی لەدوانییە، تەنیا ئەوەندەیە بەهۆی وەرگەڕانەوە ئاگری گرتووە، ئاگرەکەش بەهۆی هەندێک چەک و فیشەک بووە کە لە ئۆتۆمبێلەکەدا بووە.
دەشڵێت، هەر دوای رووداوەکە تیمی بەڵگەی تاوانی ئاسایش هاتوونەتە سەر رووداوەکە
و سەلمێندراوە کە هیچ هێرشێک نەبووە و رووداوی هاتووچۆ بووە، و یەکێک لە بریندارەکانیش
کە لە نەخۆشخانەیە وتوویەتی، هیچ هێرشێک نەکراوەتە سەرمان و ئۆتۆمبێلەکەمان وەرگەڕاوە.