PM:12:25:06/02/2026
1128 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ ساڵێک بەسەر گیانلەدەستدانی رۆژنامەنوسی ئێن ئاڕ تی وریا حەمەکەریم تێدەپەڕێت و هاوڕێ و کەسوکار و هاوڵاتییان لە شارەکانی کوردستانەوە سەردانی گۆڕی وریا حەمەکەریمیان کرد و بەڕێوەبەری ئێن ئاڕ تیش وتی، درێژە پێدەری کارەکانی وریا حەمەکەریم دەبین.
ئەمڕۆ هەینی ٦ـی شوباتی ٢٠٢٦، ساڵێک بەسەر مەرگی وریا حەمەکەریمدا تێدەپەڕێت و بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی گیانلەدەستدانیشی هاوڕێ و کەسوکار و هاوڵاتییان لە شارەکانی کوردستانەوە سەردانی گۆڕەکەیان کرد.
ئەو هاوڵاتییانەش
کە سەردانی گۆڕی وریا حەمەکەریمیان کرد دەڵێن، وریا حەمەکەریم و کارە جوانەکانی
هەمیشە لە بیری ئێمەدا دەمێننەوە و لەبیری ناکەین.