سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی

AM:08:41:05/02/2026

556 جار خوێندراوەتەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٧ دۆلار و ٩١ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ـی شوباتی ٢٠٢٦، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش دابەزی و بە ٦٣ دۆلار و ٦٦ سەنت، مامەڵەی پێوە دەکرێت.

شرۆڤەکارێکیش وتی، ئەنجامدانی دانوستاندن لە نێوان ئێران و ئەمریکا لە نیگەرانییەکانی بازاڕی نەوتی کەمکردووەتەوە و ئەوەش هۆکارە بۆ دابەزینی نرخی نەوت.













گەلەری