سەردێڕ:

ئێران و ئەمریکا دانووستان دەکەن؟

PM:02:53:02/02/2026

564 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی هەواڵی تەسنیم دەڵێت، لە چەند رۆژی ئایندەدا بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای ئێران و ئەمریكا، دانووستان لەنێوان هەردوولا دەستپێدەكات.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢ـی شوباتی ٢٠٢٦، ئاژانسی هەواڵی تەسنیم وتی، شاندەکەی ئێران عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە سەرۆکایەتی دەکات، شاندەکەی ئەمریکاش ستیڤ ویتكۆف نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرۆکایەتی دەکات.

باسی لەوەش کرد، تا ئێستا شوێن و کاتی کۆبوونەوەکە دیاری نەکراوە.

میدیاکانیش بڵاویانکردەوە، ستیڤ ویتكۆف لە ئیسرائیلە و بڕیارە لەگەڵ بینامین ناتانیاهۆی سەرۆك وەزیرانی وڵاتەکە و بەرپرسانی سوپای ئیسرائیل گفتوگۆ بکات لەسەر ئەگەری رێككەوتنی ئێران و ئەمریكا.













گەلەری