سەردێڕ:

موسەننا ئەمین هۆکاری دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار ئاشکرا دەکات

PM:04:21:01/02/2026

1496 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانتارێکی یەکگرتوو لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، هۆکاری دواخستنی دانیشتنی پەرلەمان ماڵی شیعەکان و کاندیدەکەیانە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق. وتیشی، پێویستە یەکێتی و پارتی پرسی سەرۆک کۆمار تێکەڵی کێشەکانی هەرێم نەکەن.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١ـی شوباتی ٢٠٢٦، موسەنا ئەمین، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی وت، هۆکاری دواخستنی دانیشتنی پەرلەمان ماڵی شیعەکان و کاندیدەکەیانە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە یەکێتی و پارتی پرسی سەرۆک کۆمار تێکەڵی کێشەکانی هەرێم نەکەن.

ئەوەش دوای ئەوەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق، بڕیاریدا دانیشتنی ئەمڕۆ یەکشەممە کە تایبەت بوو بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێ، بۆ کاتێکی نادیار دوابخات.













گەلەری