PM:01:37:02/02/2026
660 جار خوێندراوەتەوە
کارەبای سلێمانی دەڵێت، بهگوێرەی نرخی سوتهمهنی له بازاڕهكاندا بۆ مانگی یەک، نرخی ههر كاتژمێرێك کارەبای موەلیدە بۆ یهك ئهمپێر ٤٤ دینارە، ئەو نرخەش بۆ ئەو ناوچانەیە كە هێشتا كارەبایان نەبووە بە بەردەوام لە چوارچێوەی پرۆژەی رووناكی و مۆلیدەكانیان كاردەكەن.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢ـی شوباتی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی وتی، مۆلیدەی پرۆژە نیشتەجێکانیش نرخی کیلۆوات ئاوەڕێک بۆ مانگی کانوونی دووەم بریتییە لە ٢٧٦ دینار.
وتیشی، بۆ ئەو پرۆژانەش
كە تاكە سەرچاوەی كارەبایان مۆلیدەیە و كارەبای نیشتمانیان نییە نرخی كیلۆواتیان ٢٦٠
دینارە.