سەردێڕ:

شاخەوان عەبدوڵا: گفتوگۆکان لەگەڵ یەکێتی بۆ کاندیدی سەرۆک کۆمار بەردەوامە

PM:01:36:01/02/2026

1008 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، تا ئێستا گفتوگۆکان لەگەڵ یەکێتی بەردەوامن بۆ هەڵبژاردنی کاندیدی سەرۆک کۆمار.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١ـی شوباتی ٢٠٢٦، شاخەوان عەبدوڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق وتی، رێکنەکەوتنی شیعەکان لەسەر کاندیدی سەرۆک وەزیران هۆکارێک بوو بۆ دواکەوتنی دانیشتنەکەی ئەمڕۆ.

وتیشی، چوارچێوەی هەماهەنگی سوورە لەسەر کاندیدکردنی نووری مالیکی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار و یەکێک لە هۆکارەکانی دواکەوتنی دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، پرسی یەکلاییکردنەوەی کاندیدی سەرۆک وەزیرانە لە ناوماڵی شیعە.
باسی لەوەشکرد، ئەوان هۆکاری دواخستنی دانیشتنی پەرلەمان نین و کاندیدیان ئامادە بووە.













گەلەری