سەردێڕ:

شاندێکی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەرێم دەکات

AM:09:02:02/02/2026

624 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ شاندێكی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی دەگاتە هەرێم بۆ یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆك كۆمار.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢ـی شوباتی ٢٠٢٦، عەباس رازی، ئەمینداری گشتی چوارچێوەی هەماهەنگی وتی، ئەمڕۆ شاندێکی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەرێم دەکەن و لەگەڵ سەرکردە کوردەکان کۆدەبنەوە بۆ یەکلایکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار.

وتیشی، شاندەکە پێکهاتووە لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران، هادی عامری و موحسین مەندەلاوی.

باسی لەوەشکرد، لە کۆتا کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیاری ئەم سەردانە درا، بۆ لێکتێگەیشتن لە نێوان یەکێتی و پارتی هەروەها نزیککردنەوەی بۆچوونەکانیان و بەپێی تێڕوانینی چوارچێوەی هەماهەنگی بە پێویستی پابەندبوون بە وادە دەستورییەکان.













گەلەری