وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومره‌ی سعودیه بڕیاریدا ژماره‌ی ئه‌و حاجییه عێراقیانه‌ی له‌ڕێگه‌ی وشكانییه‌وه گه‌شت ده‌كه‌ن كه‌مبكاته‌وه و بیانگوازێته‌وه بۆ گەشتی ئاسمانی.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ١ـی شوباتی ٢٠٢٦، وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومره‌ی سعودیه، كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی حاجیانی عێراقی كه له ڕێگه‌ی وشكانی و گواستنه‌وه‌یان بۆ گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی راگه‌یاند.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو،
"ژماره‌ی حاجیانی وشكانی به‌ڕێژه‌ی ١٠٪ كه‌مده‌كرێته‌وه و ده‌گوازرێنه‌وه بۆ
گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی، به‌مه‌به‌ستی دڵنیابوون له سه‌لامه‌تی و ئاسووده‌یی حاجیان،
هه‌روه‌ها بڕیاردرا ئه‌مساڵ حاجیانی عێراق به پاسی عێراقی بگه‌نه ده‌روازه‌كانی
شاری مه‌ككه، له‌وێ حاجیان دابه‌زێنرێن و ده‌گوازرێنه‌وه بۆ سعودیه پاسه‌كان كه
بۆ ته‌واوكردنی جوڵه‌یان له‌ناو مه‌ككه و شوێنه پیرۆزه‌كاندا دیاریكراون".
دووپاتیكرده‌وه،
"ڤیزه‌ی كاركردن یان هه‌ر ڤیزه‌یه‌كی دیكه رێگه به چوونه ژوره‌وه بۆ شوێنه
پیرۆزه‌كان نادات، چوونه ژووره‌وه‌ش ته‌نها بۆ ئه‌و كه‌سانه سنورداره كه ڤیزای
ئاسایی حه‌جیان هه‌یه".
وەزارەتی حەج و
عومرەی سعودیە بۆ ئەمساڵ زنجیرەیەک رێکار و رێنمایی نوێی جێبەجێدەکات، پلانەکە بە جۆرێک داڕێژراوە کە هەمو ئاستەنگە تەکنیکیی و
لۆجستییەکان پێش دەستپێکردنی گەشتەکان چارەسەر بکرێن، بەتایبەتی لە دابینکردنی شوێنی
نیشتەجێبوون و گواستنەوەی حاجیان لە ناو خاکی پیرۆزدا، تیمەکانی هەرێم لە بەغدا بە
چڕیی کار دەکەن تاوەکو مامەڵەکان بە پێی ستانداردە نوێیەکان رێکبخرێن و دڵنیایی
بدرێت کە هیچ حاجییەک لە رووی کارگێڕییەوە تووشی گرفت نابێت.