سەردێڕ:

وادەی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دیاریکرا

PM:03:13:01/02/2026

1160 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بۆ سەرەتای هەفتەی داهاتوو دواخرا و هۆکاری سەرەکی دواخستنەکەش کێشەی کاندیدی سەرۆک وەزیرانە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی وت، لە کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان بڕیاردرا دانیشتنی تایبەت بەهەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بۆ سەرەتای هەفتەی داهاتوو دوابخرێت، بۆ ئەوەی دەرفەت بدرێت بۆ رێککەوتن لەسەر سەرۆک کۆمار.

وتیشی، هۆکاری سەرەکی دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، کێشەی کاندیدی سەرۆک وەزیرانە لەناو ماڵی شیعەکان ئەگەرنا پارتی و یەکێتی سێ خولی یەک لەدوای یەکە بە جیا دەچنە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەوە و بە هەڵبژاردن یەکلایی دەکەنەوە.

هاوکات، جارێکیتر و بۆ دووەمجار لەماوەی هەفتەیەکدا دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بەهۆی ئامادەنەبوونی زۆرینەی رەهای ئەندامانی پەرلەمانەوە دواخرا.













گەلەری