سەردێڕ:

کەشناسی وادەی هاتنی شەپۆلێکی نوێی بارانبارینی راگەیاند

AM:11:15:01/02/2026

988 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی دەڵێت، ئەمڕۆ بە گشتیی ئاسمان بەردەوام نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت هەروەها ئەگەری نمە بارانی پچڕ پچڕ دەبێت لە سەر ناوچە جیاجیاکان، رۆژی سێشەممەش شەپۆلێکی نوێی بارانبارین روو لە هەرێم دەکات و هەورە بروسکەشی لەگەڵ دەبێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١ـی شوباتی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێم وتی، پلەکانی گەرما یەک بۆ سێ پلە نزم دەبنەوە، لە لوتکەی شاخە بەرزەکان بەفرێکی کەم دەبارێت و سبەینێ لە کاتەکانی بەیانی تا نیوەڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ درووست بوونی تەم لەسەر ناوچە شاخاویەکان، لە دوای نیوەڕۆ ئەگەری نمە باران لە سەر هەندێ ناوچەی جیا جیا دووبارە دەستپێدەکاتەوە.

وتیشی، سبەینێ ئەو ناوچە شاخاویانەی کە دوو هەزار مەتر لە ئاستی رووی دەریاوە بەرزە بەفرێکی کەمی دەبێت، لە سەنتەری پارێزگاکان نمە بارانێکی کەمی دەبێت لە هەندێک کاتی دوای نیوەڕۆ هاوکات، رۆژی سێشەممەش شەپۆلێکی بارانبارین زۆربەی ناوچە جیا جیاکانی هەرێم دەگرێتەوە بە رێژەی جیا جیا، لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بەراورد بە رۆژی دووشەمە، هاوکات لەگەڵ باران بارین هەورە تریشقەش دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیە:

سلێمانی : ١٢ پلەی سیلیزی

هەولێر ١٣ پلەی سیلیزی

پیرمام: ١٠ پلەی سیلیزی

سۆران: ٧ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: ٢ پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: ١٢ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ١٣ پلەی سیلیزی

دهۆک: ١٣ پلەی سیلیزی

زاخۆ: ١٢ پلەی سیلیزی

ئاکرێ: ١١ پلەی سیلیزی















گەلەری