AM:08:30:01/02/2026
624 جار خوێندراوەتەوە
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٩ دۆلار و ٣٢ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١ـی شوبات ٢٠٢٦، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش دابەزی و بە ٦٥ دۆلار و ٢١ سەنت، مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ماوەکانی رابردوودا، نرخی نەوت گۆڕانکاری زۆری بەسەردا هات و یەکێک لە هۆکارەکان زیادکردنی باج بوو لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، هەروەها ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێرانیش یەکێکی تر بوو لە هۆکارەکان.