PM:03:14:31/01/2026
936 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگهیاند، "دەست لەو مافە هەڵناگرین كە گەلی عێراق دەیانەوێت متمانە بەو كەسانە بكەن پێیان وایە دەتوانن سەركردایەتی عێراق بكەن".
ئهمڕۆ شەممە ٣١ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، نوری مالیکی لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووساندا، سەبارەت بە کاندیدکردنی کاندیدی گەورەترین بلۆک بۆ پێکهێنانی حکومەت، رایگهیاند، "ژیانێکی سیاسی و دیموکراسی لە عێراق لە دوای خەباتێکی سەخت و قوربانیدانی بێئەندازە و خوێنی شەهیدان هاتووهته ئاراوه، شانازی بەو دەستکەوتە دەکەین و پابەندین پێیەوە".
مالیکی لە
پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەش کردووە کە هەڵبژاردنی حکومەت و سەرکردەکان بابەتێکی
نیشتمانییە و پێویستە هەموان رێز لە ئیرادەی گەلی عێراق بگرن.
هاوکات چاوگێک لە چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئێن ئاڕ تی وت، نوری مالیکی
لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق نەکشاوەتەوە بڕیارە ئەمشەو چوارچێوەی
هەماهەنگی کۆببێتەوە و بڕیاری یەکلاکەرەوە بدەن.