سەردێڕ:

بەهۆکارێکی نادیار؛ خێزانێکی نۆ کەسی تەندروستییان تێکچوو و منداڵێکیان گیانیلەدەستدا

PM:01:08:31/01/2026

1956 جار خوێندراوەتەوە

لە گوندى خەتێى خۆشناوەتى، نۆ ئەندامی ئەندامى خێزانێک بە هۆکارێکى نادیار رەوانەى نەخۆشخانەکراون و کەسێکیان گیانى لەدەستداوە.


ئەمڕۆ شەممە ٣١ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، فەرهاد عەزیز، بەڕێوەبەرى کارگێڕى نەخۆشخانەى بالیسان بە ئێن ئاڕ تی وت، "دوێنێ هەینى نۆ ئەندامى خێزانێک گەیەندرایە نەخۆشخانەکەمان، کە بە هۆکارێکى نادیار بارودۆخى تەندروستیان تێکچووبوو، سێ کەسیان کە (باوکێک و کوڕ و نەوەیەک)ن، دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆى ناجێگرى بارودۆخى تەندروستیان رەوانەى هەولێر کراون، بەڵام شەوى رابردوو، نەوەى پیاوەکە کە منداڵێکى تەمەن پێنج ساڵان بوو گیانى لەدەستدا و ئێستا باوک و کوڕەکە لە ژێر چاودێرى پزیشکیدان و باوکەکە بارودۆخى تەندروستى ناجێگیرە.

لەبارەی حاڵەتەکەوە وتی، "تا ئێستا دیارى نەکراوە هۆکارەکەى چییە، بەڵام گومان دەکرێت پەیوەندى هەوکردنێکى ڤایرۆسییەوە هەبێت لەمێشکیاندا، بەڵام سەرچاوەى حاڵەتەکە دیار نییە".

ئاشکراشى کرد، باوکەکە ئیشى دەرمانى گیایى و کوردەوارى کردووە و نەخۆشى سووتاوى چارەسەر کردووە، بەڵام ئایا حاڵەتەکانیان پەیوەندى بەوەوە هەیە یان نا، تائێستا دیار نییە.

روونیشى کردەوە، کوڕەکە دۆخى باشە، بەڵام باوکەکە رەوشى تەندروستى ناجێگیرە.



کەریم کەیفی - سۆران













گەلەری