سەردێڕ:

لەم ناوچانە بارانبارین بەردەوامی دەبێت

PM:03:34:30/01/2026

1472 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی هەور دەبێت دوانیوەڕۆ نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت، هەروەها لە ناوچە سنووریەکان بەفر بارین دەبێت، لە شەودا کاریگەری دابارین لە زۆربەی ناوچەکان لاواز دەبێت و بارانبارین تەنها لە ناوچە شاخاویەکان و ناوچە سنوریەکان بەردەوامی دەبێت.


ئەمڕۆ هەینی ٣٠ی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم وتی، پلەکانی گەرما نزیکدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ و سبەینێش ئاسمان هەوری تەواو دەبێت ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە لە هەندێک ناوچە لە کاتەکانی بەیانیدا.

وتیشی، لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچەکانی باکووری هەرێم نمە باران دەبێت هەروەها لە ناوچە سنوریەکانی باکوور بەفر بارینێکی کەم دەبێت . پاشان لە شەودا کاریگەری دابارین زیاد دەکات لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم نمە باران و بارانی مامناوەند دەبارێت هەروەها لە سەرجەم ناوچە سنوریەکان بەفر بارین دەبێتو پلەکانی گەرماش دوو تقا چوار پلە بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرماش بەم شێوەیەیە:

سلێمانی : ٩ پلەی سیلیزی

هەولێر : ١١ پلەی سیلیزی

پیرمام : ٦ پلەی سیلیزی

سۆران : ٥ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : ١ پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ : ١٢ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ١٠ پلەی سیلیزی

دهۆک : ١١ پلەی سیلیزی

زاخۆ : ١٢ پلەی سیلیزی

ئاکرێ : ١٠ پلەی سیلیزی













گەلەری