PM:02:43:30/01/2026
1736 جار خوێندراوەتەوە
بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە پەیامێکدا وتی، سوپاسی ئەمریکا و فەرەنسا دەکەن بۆ نێوەندگیریی لە رێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سوریا و ئامانجی سەرەکییان گەڕانەوەی ئاوارەکانە.
ئەمڕۆ هەینی ٣٠ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە بڵاوکراوەیەکدا وتی، سوپاسی ئەو دەوڵەت و لایەنانە دەکەن کە نێوەندگیر بوون، لە سەروو هەموویانەوە ئەمریکا و فەرەنسا، کە هەوڵی زۆریان دا بۆ گەیشتن بەم رێککەوتنە، کە هەنگاوێکی گرنگە لە کاروانی سەقامگیریدا.
وتیشی، هاتنە
ناوەوەی هێزە ئەمنییەکان بۆ ناو شارەکان، بە مەبەستی زامنکردنی پڕۆسەی
تێکەڵکردنێکی بەرپرسیارانە و قۆناغ بە قۆناغە، کە تێیدا هاوبەشی راستەقینە و شکۆی
هەموو پێکهاتەکان پارێزراو بێت.
ئاماژەی
بەوەشکرد، پابەندن بە سەرخستنی ئەم رێککەوتنە لە پێناو یەکپارچەیی خاکی سوریا و
چەسپاندنی ئاشتیی کۆمەڵایەتی و ئەم رێککەوتنە زەمینە خۆش دەکات بۆ گەڕانەوەیەکی
ئارام و شکۆمەندانەی خەڵکی عەفرین و سەرێکانیێ بۆ سەر ماڵی خۆیان.