نێردەى ترەمپ بۆ کاروبارى سوریا، لە پەیامێکدا رێککەوتنی نێوان حکومەتی سوریا و هەسەدەی بە وەرچەرخانێکی مێژوویی و قووڵ وەسف کرد لە کاروانی ئاشتی و یەکپارچەیی سوریادا.
ئەمڕۆ هەینی ٣٠ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، تۆم باراک، نێردەى ترەمپ بۆ کاروبارى سوریا لە بڵاوکراویەکدا وتی، ئەم هەنگاوە کە بە دانوستانێکی ورد بەدەستهاتووە، رەنگدانەوەی پابەندییەکی هاوبەشە بۆ رێزگرتن و پاراستنی شکۆی هەموو پێکهاتەکانی سوریا.
وتیشی، رێککەوتنەکە
دەرفەت دەدات بۆ تێکەڵکردنی قۆناغ بە قۆناغی هێزە سەربازی، ئەمنی و کارگێڕییەکان
لەناو دامەزراوەکانی دەوڵەتدا، بە شێوەیەک کە نوێنەرانی باڵای هەسەدە دەرفەتیان
دەبێت لە ئاستی باڵادا بەشدار بن لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا.
ئاماژەی
بەوەشکرد، جێبەجێکردنی مەرسومی ژمارە ١٣ـی سەرۆکایەتی، هەنگاوێکی گەورەیە بۆ
گەڕاندنەوەی مافی هاوڵاتیبوون بۆ ئەو کوردانەی پێشتر بێبەش کرابوون.
باسی لەوەشکرد،
لەمەودوا زمانی کوردی وەک زمانێکی نیشتمانی لە تەنیشت زمانی عەرەبیدەبێت
و لە ناوچە پەیوەندیدارەکاندا دەخوێندرێت، ئەمەش وەک رێزگرتنێک لە قوربانییەکانی
کورد لە شەڕی دژی تیرۆردا و ئەم رێککەوتنە رێگە خۆش دەکات بۆ ئاوەدانکردنەوەی سوریا،
راکێشانی وەبەرهێنان و گەڕاندنەوەی متمانە، تاوەکو سوریا جارێکی دیکە ببێتەوە بە
ناوەندێکی سەقامگیری لە ناوچەکەدا.