PM:12:14:30/01/2026
1032 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێکی ئەمنی بە ئێن ئاڕتی وتی، شەوی رابردوو لە سنوری گەرمیان کۆمەڵە چەکدارێکی نەناسراو ویستویانە هێرش بکەنە سەر هێزە ئەمنییەکانی ئەو ناوچەیە و وەڵام دراونەتەوە.
چاوگێکی ئەمنی بە ئێن ئاڕ تی وت، ئەو چەکدارە نەناسراوانە لە گوندی پەڵکانە لە سنووری کفری ویستویانە هێرش بکەنە سەر فەوجی یەکی لیوای ٣٢ بەڵام پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانەوە بەرپەرچیان داونەتەوە و هەڵهاتوون.
گوندی پەڵکانە لە دەوروبەری چەمی شۆراو لە
قەزای کفری لە دوای ١٦ـی ئۆکتۆبەرەوە چۆڵکراوە و هیچ هاوڵاتییەک ناچێتە ئەو
ناوچەیەوە بەهۆیەوە مەترسی ئەو چەکدارانەی لەسەرە.