سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق دەڵێت، "هه‌ر شێوازێكی ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی له كاروباری سیاسی عێراق ره‌تده‌كه‌ینه‌وه". ده‌شڵێت، پرسه ناوخۆییه‌كان بابه‌تێكی سه‌روه‌ری ته‌واون و ته‌نها عێراقیه‌كان بڕیاریان له‌سه‌ر ده‌ده‌ن.
ئەمرۆ پێنجشەممە ٢٩ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "جه‌خت له ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ر شێوازێكی ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی ده‌كه‌ینه‌وه له كاروباری سیاسیی عێراق.
ئاماژە
بەوەشکراوە، پرسه ناوخۆییه‌كانی عێراق بابه‌تێكی سه‌روه‌ریی ته‌واون و ته‌نها عێراقییه‌كان
خۆیان بڕیاریان له‌سه‌ر ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ش به پشتبه‌ستن به ئیراده‌ی ئازادی خۆیان
و له‌ژێر سایه‌ی ده‌ستور و له ڕێگه‌ی ئه‌و سیسته‌مه دیموكراسییه‌ی كه له‌سه‌ر
بنه‌مای هه‌ڵبژاردنه‌كان دامه‌زراوه، كه گوزارشتێكی ڕاسته‌قینه‌یه له بژارده‌كانی
گه‌ل.
ئه‌وه‌شی خستووەته‌ڕوو،
جه‌ختده‌كه‌نه‌وه كه رێزگرتن له سه‌روه‌ریی نیشتیمانی كۆڵه‌كه‌یه‌كی سه‌ره‌كییه
له بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت و چه‌سپاندنی سه‌قامگیریی سیاسی، به‌تایبه‌تی له پرۆسه‌ی
پێكهێنانی حكومه‌تدا كه پشت به ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ده‌به‌ستێت كه
له تشرینی دووەمی ساڵی رابردوودا به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا عێراقییه‌كان و هێزه سیاسییه
براوه‌كان به‌شدارییه‌كی به‌رفراوانیان تێدا كرد.
هه‌ر به‌گوێره‌ی
راگه‌یه‌ندراوه‌كه، سه‌رۆكایه‌تی كۆمار دووباره په‌رۆشیی عێراق بۆ په‌یڕه‌وكردنی
سیاسه‌تێكی ده‌ره‌كیی هاوسه‌نگ دووپاتده‌كاته‌وه كه له‌سه‌ر بنه‌مای كرانه‌وه و
هه‌ماهه‌نگی ئه‌رێنی له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتان بێت، به‌جۆرێك كه په‌یوه‌ندییه‌كان له‌سه‌ر
بنه‌مای رێزی دوولایه‌نه و ده‌ستوه‌رنه‌دان له كاروباری ناوخۆ و به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندییه
هاوبه‌شه‌كانی گه‌لان بێت، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له پاڵپشتیكردنی
ئاسایش و سه‌قامگیریی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی.