PM:05:41:29/01/2026
4888 جار خوێندراوەتەوە
ئەمشەو تەمومژێکی چڕ زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و شارەزایانی کەشناسیش هۆشداریی بە هاوڵاتیان دەدەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی بڵاویکردەوە، "ئەمشەو بەهۆی بەرزبووونەوەی رێژەی شێ لەهەوادا و دابەزینی پلەکانی گەرما، تەمومژێکی چڕ زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو،
"ئەم تەمومژە ئێستا لە هەولێر هەستی پێدەکرێت و مەودای بینین کەم دەبێتەوە بۆیە
ئەگەر بۆ کاری زۆر پێویست نەبوو لەماڵ مەچنە دەرەوە."
ئاماژەی
بەوەشکردووە، "پێویسته شۆفێران لە هێڵەکانی دەرەوە ئاگاداربن و لەپێناو
پاراستنی سەلامەتی خۆیان خێرایی لێخۆڕین کەمبکەنەوە."