سەردێڕ:

ساڵی رابردوو زیاتر لە هەزار بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیركراون

PM:04:02:29/01/2026

1168 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانی هەرێم دەڵێت، ساڵی رابردوو لە هەولێر و دهۆک زیاتر لە هەزار بازرگانی ماددە هۆشبەرەکانیان دەستگیرکردووە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، ئەرکان بیبانی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانی هەرێم وتی، ساڵی رابردوولە هەولێر و دهۆک هەزار و ٧٠٨ تۆمەتباریان دەستگیرکردووە، کە هەزار و ٣٤ کەسیان کڕین و فرۆشتنیان پێوەکردووە و ٦٧٤ کەسیشیان بەکارهێنەربوون.

وتیشی، دەستگیراوە بەسەر بڕی ٩٢٢ کیلۆ و ٩٦٣ لە ماددەی هۆشبەری جۆراوجۆر لەگەڵ ١٢ هەزار و ١٩٤ شیت حەپی هۆشبەر.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوو هەزار و ٣٤٥ دۆسیە لەلایەن دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش یەکلاکراوەتەوە و رەوانەی دادگای تایبەتمەند کراوە، بەشێک لە تۆمەتباران چەند دۆسیەیەکی تریشیان بۆ کراوەتەوە بەهۆی ئەنجامدانی تاوانی جۆراوجۆرەوە.













گەلەری