PM:12:41:28/01/2026
1404 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی بازرگانیی عێراق بەنیازی زیادکردنی بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتیانە بۆ مانگی رەمەزان و دەڵێت، زیادکردنەکە بۆ هەندێک بابەتی دیاریکراوە و دابەشکردنەکەشی پێش رەمەزان دەبێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، لەمیا مووسەوی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای خۆراک لە وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی بازرگانی فیدراڵ بە نیازە بڕی بەشەخۆراکی هاوڵاتیان بۆ مانگی پیرۆزی رەمەزان زیاد بکات.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، تاوتوێی پێشنیازێک دەکەن بۆ دابەشکردنی ئەو کەلوپەلانە لە رێگەی کۆمەڵە
هاوبەشەکانەوە یان لە رێگەی ئەو هایپەرمارکێتانەوە، کە هەماهەنگیان لەگەڵ وەزارەتەکە
هەیە، بۆ زیادکردنی بەشەخۆراک، بەڵام دابەشکردنی خۆراک تا دەرچوونی بڕیاری نوێ، وەک
مانگەکانی پێشوو دابەش دەکرێت.
باسی
لەوەشکردووە، ئەم زیادکردنە هەندێک بابەتی دیاریکراو دەگرێتەوە و تەنیا بۆ مانگی رەمەزانی
پیرۆز دەبێت، بەڵام دابەشکردنەکە پێش مانگی رەمەزان دەبێت.