سەردێڕ:

هونەرمەند، نووسەر و رۆژنامەنووسان هاوکاری ساڵانە وەردەگرن

PM:08:58:27/01/2026

1732 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی رۆشنبیری رایگەیاند، سبەی هونەرمەند و رۆژنامەنووسان لە عێراق، ئەوانەی پێناسی سەندیکایان هەیە و دوو ساڵە ئەندامن، هاوکاری دارایی بۆ ساڵی ٢٠٢٥، وەردەگرن بە دوو بڕ، کە بڕەکان ٥٠٠ هەزار و ٧٠٠ هەزار دینارە.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٧ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، ئەحمەد بەدرانی، وەزیری رۆشنبیری، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، سبەی چوارشەممە دەستپێکردنی یارمەتییەکانی ساڵی ٢٠٢٥، بۆ رۆژنامەنووسان و نووسەران و هونەرمەندان دەستپێدەکات، ئەمەش دوای دابینکردنی بودجە لەلایەن بانکەکانەوە.

بە وتەی ئەو وەزیرە، یارمەتییەکە بۆ سێ بەش و بە دوو بڕ رێکخراوە، بۆ دڵنیابوونە لە وەرگرتنی زۆرترین ژمارەی وەرگری شایستە بڕەکان دیاری کراوە، بۆ هەر سوودمەندێک لە ئەندامی کارا بڕی ٧٠٠ هەزار دیناری عێراقی تەرخانکراوە، لەکاتێکدا بۆ ئەندامانی راهێنراو و بەشدار، بڕی ٥٠٠ هەزار دیناری عێراقی تەرخانکراوە.

دەشڵێت، هەندێک لە سەندیکاکان ناوی نوێیان زیاد کردووە، ئەمەش پێویستی بە دابەشکردنەوەی ئەو پارەیەی کە لەبەردەستدایە بۆ ئەوەی تا ئەو جێگایەی کە دەتوانرێت دادپەروەری مسۆگەر بکرێت دابەش بکرێت، ئەو یارمەتییە مافێکی یاساییە کە ناتوانرێت پشتگوێ بخرێت، وەزارەت بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ دڵنیابوون لە خەرجکردنی بۆ وەرگرانی شایستە بە زووترین کات.













گەلەری