PM:03:50:27/01/2026
1756 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسی دەڵێت، لە سبەینێوە هەرێم دەکەوێتە ژێر کاریگەری شەپۆلێکی نوێی بەفر و باران.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٧ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، بەڕێوبەرایەتی گشتی و بومەلەرزەزانی وتی، ئاسمان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت و لە سبەینێوە هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەریی شەپۆلێکی بارانبارین و بەفریشی لەگەڵ دەبێت، بەرزترین پلەکانی گەرماش لەنێوان ٣ بۆ ١٨ پلەی سیلیزییدا دەبن.
هاوکات،
ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند، شەپۆلەکە لە ئێوارەی سبەینێوە
دەستپێدەکات و بارانبارین بە بڕی جیاواز سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان
دەگرێتەوە، لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان.
وتیشی،
کاریگەریی ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچەکانی سنوری سلێمانی، هەڵەبجە، کەرکوک و گەرمیان
زیاتردەبێت، بەتایبەت لە نێوان کاتەکانی شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە، لەو
ناوچانە ئەگەری چالاکبوونی هەورەبروسکەی بەهێز و بارانی بەخوڕ دەبێت، لەگەڵ بارینی
تەرزە لە هەندێک شوێن و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو.