سەردێڕ:

سەرۆکی کۆمار لە عێراقدا ئەرک و دەسەڵاتەکانی چیە؟

PM:12:17:27/01/2026

1052 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی دەستور سەرۆكى وڵات نيشانەى يەكپارچەيى و سەروەریی وڵاتە و پارێزەری دەستوور و سەربەخۆیی وڵاتە،لە دوای راگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن سەرۆک کۆمار بانگهێشتی پەرلەمان دەکات بۆ یەکەم كۆبوونەوە.


دوای یەکەم دانیشتن و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، سەرۆک کۆمار هەڵدەبژێردرێت، دواتر ئەویش كانديدى گەورەترین فراکسیۆن رادەسپێرێت بۆ پێکهێنانی حکومەت، بەپێی دەستور سەرۆک کۆمار دەسەڵاتی هەیە داوا لە پەرلەمان بکات متمانە لە سەرۆک وەزیران وەربگرێتەوە.

هاوکات، دەشتوانێت داوای کۆبوونەوەی نائاسایی لە پەرلەمان بکات و سەرۆک کۆمار لە دەسەڵاتیشیادایە لێبوردنی تایبەت بە مەرج لەسەر راسپاردەی سەرۆک وەزیران دەربکات.

هەرچی پەيماننامە و رێككەوتنە نێودەوڵەتيیەكانیشە، دوای رەزامەندیی پەرلەمان،سەرۆک کۆمار پەسەندی دەکات، ئەو ياسايانەى پەرلەمان پەسەندی کردوون، سەرۆک کۆماری رەزامەندی لەسەر دەدات.

چەند دەسەڵاتێكی دیکەشی هەیە وەک پەسەندكردنى باڵیۆزەکان و دەركردنى مەرسوومی كۆمارى یان، پەسەندكردنى حوكمى لەسێدارەدان كە لەلايەن دادگا تايبەتمەندەكانەوە دەربچێت.

هەروەها لە پرۆتۆکۆڵ و ئاهەنگەکانیشدا سەرکردایەتیی باڵای هێزە چەکدارەکان دەکات.













گەلەری