PM:10:39:22/01/2026
560 جار خوێندراوەتەوە
كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر رایگه‌یاند، به‌بڕیاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه پێدانی ڤیزای کۆچی هەمەجۆری (ڤیزەی یانسیب) بە داواکارانی ڤیزەکە راگیراوه.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێدانی ڤیزای کۆچی هەمەجۆری (ڤیزەی یانسیب) بە داواکارانی ڤیزەکە راگرتووە، لە ئێستادا، هیچ راگەیاندنێکی نوێ دەربارەی ڤیزەی یانسیب بۆ ساڵی ٢٠٢٧ لە ئارادا نییە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڕیاریداوه پێدانی ڤیزا بە ٧٥ وڵات رابگرێت، كه
پێكهاتوون له سۆماڵ، روسیا، ئێران، ئەفغانستان، بەڕازیل، نەیجیریا، تایلەند و عێراق.
تاوەکو ئێستا هیچ هۆکارێکی فه‌رمی له‌باره‌ی گرتنی پێدانی ڤیزا رانه‌گه‌یه‌نراوه،
به‌ڵام راگرتنه‌كه له‌كاتێكدایه كه گرژیه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تادێت زیاتر
ده‌بێت به‌تایبه‌ت له‌دوای رووداوه‌كانی سوریا.