ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی بریتانیا، ده‌نگیاندا به قه‌ده‌غه‌كردنی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ خوار ته‌مه‌نی ١٦ ساڵ، ئه‌م بڕیاره‌ش له‌لایه‌ن لۆرده‌كانه‌وه پشتگیری ده‌كرێت.
لۆرد ناش وه‌زیری پێشوی په‌روه‌رده‌ی بریتانیا، پێشنیاری هه‌مواركردنی یاسای خۆشگوزه‌رانی منداڵان و قوتابخانه‌كانی كرد، له‌گه‌ڵ بارونس بێرگه‌ر په‌رله‌مانتاری پێشوی پارتی كرێكاران و بارونس بێنجامین و بارونس كاس كه پێشتر سه‌رپه‌رشتی پێداچونه‌وه به خزمه‌تگوزارییه‌كانی ناسنامه‌ی ره‌گه‌زی بۆ منداڵانیان كردبو.و
به‌پێی هه‌مواركردنه‌وه‌ی
یاساكه، له ماوه‌ی ١٢ مانگ دوای ده‌رچونی یاساكه، پێویسته حكومه‌ت دڵنیایی
بدات له‌وه‌ی كه تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به پشكنینی ته‌مه‌ن به‌كارده‌هێندرێن
بۆئه‌وه‌ی دڵنیا بن له‌وه‌ی هیچ كه‌سێكی خوار ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ ناتوانێت ببێته به‌كارهێنه‌ر.
له هه‌مواری
یاساكه‌دا داوا له حكومه‌ت كراوه، ئامۆژگاری بۆ دایك و باوكان بڵاوبكاته‌وه سه‌باره‌ت
به به‌كارهێنانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌لایه‌ن منداڵانی ته‌مه‌نه جیاوازه‌كانه‌وه.
له‌گه‌ڵ
پشتگیریكردن له قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه، حكومه‌ت ده‌رفه‌تی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی له ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌رانی بریتانیا ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌مه له‌وانه‌یه له رووی سیاسییه‌وه
ئاڵۆز بێت، به‌تایبه‌تی كاتێك زۆرێك له په‌رله‌مانتارانی پارتی كرێكاران پشتگیری
قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه‌یان كردوه.
یه‌كێك له په‌رله‌مانتارانی
پارتی كرێكاران دەڵێت، حكومه‌ت بتوانێت پارتی كرێكاران له دژی ئه‌و هه‌مواره
هانبدات، كه له‌وانه‌یه یاخیبونێكی دیكه‌ی لێبكه‌وێته‌وه.
له سه‌ره‌تای
ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا، حكومه‌تی بریتانیا ڕایگه‌یاند، ڕاوێژ ده‌كات له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنی
تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ كه‌سانی خوار ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ، هه‌روه‌ها چه‌ند بژارده‌یه‌كی
دیكه‌ش له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ده‌خاته‌ڕو، یه‌كێك له بژارده‌كانیش هه‌مواری یاساكه
دوابخرێت.
حكومه‌تی
بریتانیا سه‌ره‌تا دژی ئه‌م قه‌ده‌غه‌كردنه بوو، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌گه‌ری ده‌نگدانه‌وه
گۆڕانكاری له هه‌ڵوێسته‌كه‌یدا كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، لۆرد ناش ده‌ڵێت، بڕیاری
قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی پزیشكی و پۆلیس و ده‌زگای هه‌واڵگری
نیشتمانیه‌وه تا ده‌گاته مامۆستایان دایكان و باوكانیش پشتیوانی ده‌كرێت.